29/08/2026
مام مەحموود ناسراو بە مەحموود چەپە. ...
دوکانەکەی بەرانبەر دوکانی مام حاجی لەکۆڵانی دستشویەکان بوو. . دووکانێکی بچکولانەی پڕ لە خواردنی خۆش کە هیوایاتی منداڵانی ئەو سەردەمە بوو.. پەتوە کۆنێکی لە تەنەکە رۆنێک هاڵاندبوو و لەسەری دادەنیشت و پەیتا پەیتا بە تۆز تەکێنەکەی مێش و تۆزی لە خواردن و شتی دوکانێ دوور دەکرد ... لە فیبرێکی سپی هەبوو پڕ لە سەهۆڵ ، نوشابەی شیشەیی ڕەش و زەردی کانادادرای تێداویشنتن و دەبوونە کەلە تەزێن! .. کیک و نوشابەی مام مەحموود تام و جیاوازی هەبوو. . قڕپی دوای خووردنی نوشابەکە بۆتە بیرەوەریکی خۆشی منداڵانی ئەو سەردەمە ، ئەوەی تاقی کردۆتەوە دەزانێ دەڵێم چی! ! .. زۆربەی کاتەکان لە بەر دەرگای دوکانێ دادەنیشت و چاوی لە هاتوو چۆ و قیژەقیژی منداڵان و دەست فرۆشانێ کۆڵانەکە دەکرد.، جار جارەش دەستیکی لە جامەدانەکەی دەدا و ڕاستی دەکردەوە و بە سەر سورمانەوە گۆێی رادەگرت لە دەنگی حەسەن زیرەک کە لە ئیستریو فەهیمی بڵاو دەبۆوە. .. ێادی هەرمان و ڕووحی شاد