Clicky

سەردەشتی جاران

سەردەشتی جاران Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سەردەشتی جاران, History Museum, 25, London.

کانالی در ارتباط با تاریخ کهن سردشت

بۆ پیوندی لە گەل ئیمە لە سەر لینکی خوارەوە کرتە بکە

https://t.me/Baban23admin

telegram.me/Sardashtijaran

https://instagram.com/sardashtijaran1

ئیرە سەردەشتە .. پەنجاکانی هەتاوی ...گۆرەپانی سەرچاوە و دیمەنیکی دلرفێن لە سەرچاوە و جوانیەکانی .... پۆلیک خەلکی شارەجوا...
28/05/2020

ئیرە سەردەشتە .. پەنجاکانی هەتاوی ...گۆرەپانی سەرچاوە و دیمەنیکی دلرفێن لە سەرچاوە و جوانیەکانی .... پۆلیک خەلکی شارەجوانەکەی سەردەشت لە چەپ را : کۆچکردو حاجی رەحمانی کەریمی . کۆچکردو حاجی حەمە رەسول . حاجی رەحمانی شەمامی . کۆچکردو حاجی میرزا مینەی رەشیدزادە (میرمندالەکان رەحیم و کۆچکردو حەمیدی رەشیدزادە و کۆچکردو حوسین عەبدولاپوری .کۆچکردو حاجی رەحیم عەبدولاپوری. (میردمندالەکەی دو سەتلی ئاوی پێیە عەلی ئەحمەدی ).کورە گەنجەکە کۆچکردو حوسێن شەمامی

27/05/2020

چریکەی ئاسمانی و سروشتی جوانی بیوران

کریکاری ... هەژاری .. ژان و زەردەخەنە نانی هەژاری زۆر شیرینە لامعەبدی پارە نیم وەک پیاوی نەفامدینارێک بەڕەنج بێتە گیرفان...
23/05/2020

کریکاری ... هەژاری .. ژان و زەردەخەنە

نانی هەژاری زۆر شیرینە لام
عەبدی پارە نیم وەک پیاوی نەفام
دینارێک بەڕەنج بێتە گیرفانم
خۆم لەجێی شاه و سوڵتان ئەزانم

✨ پیرەمێرد ✨

18/05/2020

بازاری ( شێرە ژنان )

18/05/2020

دیمەنێکی دلرفێن لە سروشتی جوان و بێ وینەی سەردەشت ناوچەی باسکەدوی سەردەشت.... بە سپاس لە بەهمەن ئیسماعیلی

دیسان کۆچ و دیسان سەفەری بێ کۆتایی ئازیزێکی دیکە.بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە ئاگادار کراین کورە خۆشەویستەکەی سەردەشتی  ناسر...
17/05/2020

دیسان کۆچ و دیسان سەفەری بێ کۆتایی ئازیزێکی دیکە.

بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە ئاگادار کراین کورە خۆشەویستەکەی سەردەشتی ناسراو بە #گەرە کوری ئازیزی کۆچکردو حاجی ئیبراهیمی لەحافی دوای ماوەیک بەربەرەکانی لەگەل نەخۆشی سەرئەنجام تەسلیمی چارەنوس بووە و مالئاوایی یکجاری لە ئازیزانی خواست و دلی گەورەی لە لیدان کەوتوە ... بەو بۆنەوە ستاڤی سەردەشتی جاران ویرای دەربرینی هاودەردی و هاوبەشی خۆمان لەگەل بنەمالەی گەورەی لەحافی لە ئاست ئەم کۆستە گەورەیە دا ; گەرمترین و رازاوەترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان ئاراستەی بنەمالەی بەرێزیان دەکەین و لە میری یەزدان ئاسودەیی و ئارامی هەتاهەتایی بۆ کۆچکردو و تەمەندریژی و تەندروستی بو ئازیزانی خۆازیارین .... روحی شاد و یادی هەرمان بیت

16/05/2020

باوکم کرێکار نه بوو
نه شیزانی فێمێنیسم مانای چییه
هیچ کاتێکیش به دایکمی نه کوت
خۆشم ده وی
نه قه ت باسی سیا سه تی کرد
نه گوێ له گۆرانێک ڕاگرت
به ڵام ئێستاش ته نیا قاره مانی ته واوی
چیرۆکه کانی منه .
........................ که یوان کۆچه ری

دیسان مالئاوای و دیسانی رۆیشتنی سەفەریکی بێ کۆتایی بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە هەوالمان پێ گەیشتوە کورە هونەرمەند و خوین شی...
14/05/2020

دیسان مالئاوای و دیسانی رۆیشتنی سەفەریکی بێ کۆتایی

بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە هەوالمان پێ گەیشتوە کورە هونەرمەند و خوین شیرن و لەبەردلان و مامۆستای خانەنشین کراوی قۆتابخانەکانی سەردەشت کوری کۆچکردو دوای ماویکی زۆر بەربەرەکانی لەگەل نەخۆشی شیرپەنجە ; سەرئەنجام دلیگەورەی لە لیدان ۆەستا و چاوی پر لە حەسرەت و خۆشەویستی لە سەر ئازیزانی بەست و خۆی بۆ سەفەریکی بێ کوتایی ئامادە کرد و مالئاوایی یکجاری لە ئازیزانی کردوە.. ئیمە ستاڤی سەردەشتی جاران بە پەرۆشەوە و به دلیکی خەمبارە گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان ئاراستەی بنەمالەی گەورەی پەناهی دەکین و خۆمان لەو کۆستە دا بە هاوبەش و هاودەرد دەزانین ... هیوادارم میری یەزدان ئۆقرەیی و ئارامی بە روحی پر لە گەورەیی مەحەمەدی پەناهی ببەخشیت و ئازیزانی تەمەندریژ و تەندروست بژین ....
یادی هەرمان و گۆری چراخان

#تبٔینی: دوای بەریوە چونی ریورەسمی ناشتنی هونەرمەندی کۆچکردو مەحەمەد پەناهی ; تەرمی پیرۆزی کۆچکردو لە گۆرستانی قەدیمی شار لە بەشی هونەرمەندان(قطعه هنرمندان) تسلیم به خاک کرا هەتا بۆ یک تەمەن ماندو بون و پەرە پیدانی هونەر و هونەرپەرۆەری هاوری لە گەل هونەرمەندانی کۆچکردوی دی لە باوەش خاکی زیدی خوی دا ئاسودە بخەویت ... یادت هەرمان بیت

لە تێلێگرام و ئینستاگرام دا لەگەلمان بن

https://t.me/Baban23admin

telegram.me/Sardashtijaran

https://instagram.com/sardashtijaran1

سالەکانی چل و وینەیکی تایبەت لە پۆلیک لە خەلکی قەدیمی سەردەشتی جاران ...لە تێلێگرام دا لەگەلمان بن.👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇telegram.m...
12/05/2020

سالەکانی چل و وینەیکی تایبەت لە پۆلیک لە خەلکی قەدیمی سەردەشتی جاران ...

لە تێلێگرام دا لەگەلمان بن.
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
telegram.me/sardashtijaran

هیندیک کەسایەتی هەن کە بونیان دلگەرمی و ئاسودەییت پێ دەبخشێ و تەنانەت بە دیتنی روخساری پر لە خوشەویستیان هەزاران بیرەوەر...
12/05/2020

هیندیک کەسایەتی هەن کە بونیان دلگەرمی و ئاسودەییت پێ دەبخشێ و تەنانەت بە دیتنی روخساری پر لە خوشەویستیان هەزاران بیرەوەری خوش لە زێن و بیرت دا زیندو دەبیتەوە.. ئەم دو خوشەویستە لەو چینە کەسایەتیەن .. خوشەویست و لەبەر دلان .... داوای تەمەن دریژی و تەندروستی بۆ هەردوکان داواکارم..
لە تێلێگگرام دا لەگەلمان بن

Telegram.me/sardashtijaran

سەردەشت پادگانی ئەرتەش..سالی۱۳۵۰هەتاوی و رێژەی پیشاهەنگی کچان و کورانی قوتابخانەکانی سەردەشت و وەرزشوانان لە ریورەسمی حک...
11/05/2020

سەردەشت پادگانی ئەرتەش..سالی۱۳۵۰هەتاوی و رێژەی پیشاهەنگی کچان و کورانی قوتابخانەکانی سەردەشت و وەرزشوانان لە ریورەسمی حکومی دا ..( دابەزاندنی ئەم جورە وینانە تەنیا بۆ بیرەوەریە و هیچ مەبەستیکی لە پشت نیە )

لە رەدیفی یکەم را: هوما رەحیمی.ئایشه قوربانی.؟؟.نازی حوسین نژاد. زیبائیبراهیمی.گەلاویژخاتەمی.
مونیره پەناهی.پەروین حەداد.پەروین مەولانی

له تێلێگرام دا لەگەلمان بن

T.m/sardashtijaran

سالی 40 سەردانی فروغ روپارسا ۆەزیری پەرۆەردە لەگەل ژنرال ئەزهاری فەرماندەی سپای غەربی ئیران و ژنرال ئۆوەیسی فەرماندە ستا...
11/05/2020

سالی 40
سەردانی فروغ روپارسا ۆەزیری پەرۆەردە لەگەل ژنرال ئەزهاری فەرماندەی سپای غەربی ئیران و ژنرال ئۆوەیسی فەرماندە ستادی گارد ئەرتەش بۆ سەردەشت

لە تلگرام دا لەگەلمان بن
👇👇👇👇

telegram.me/sardashtijaran

سەردەشت گردەسور ... سالانی زوو....ئەو وێنەیە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەھەی پەنجای ھەتاوی و لە گردە سوور ڕا گیراوە و ھەریە...
11/05/2020

سەردەشت گردەسور ... سالانی زوو....

ئەو وێنەیە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەھەی پەنجای ھەتاوی و لە گردە سوور ڕا گیراوە و ھەریەك لە بەڕێزان ڕەحمان شەخسی و کۆچکردو ئەحمەد عەبدوڵڵاھی (خەڵكی دیواڵان) لە وێنەكە دا دیارن.

لە تێلێگرام دا لەگەلمان بن
telegram.me/sardashtijaran

وینەیکی نەدیتراو لە سێ کەسایەتی خۆشناوی سەردەشت .... له راستەوه کۆچکردوان  کەریم ئاغای ئەحمەدی ئەلا خانی (ئەحمەدزاده).  ...
10/05/2020

وینەیکی نەدیتراو لە سێ کەسایەتی خۆشناوی سەردەشت .... له راستەوه کۆچکردوان کەریم ئاغای ئەحمەدی ئەلا خانی (ئەحمەدزاده). مەحەمەد سالمی و ئەحمەد سالمی

وینەیکی تایبەت لە بنەمالەیکی گەورەی سەردەشتی ... بنەمالەی کۆچکردو حاجی سالەی شافعیسالی 1343 هەتاویلە راستەوەفەریدە ـ رەح...
10/05/2020

وینەیکی تایبەت لە بنەمالەیکی گەورەی سەردەشتی ... بنەمالەی کۆچکردو حاجی سالەی شافعی

سالی 1343 هەتاوی
لە راستەوە
فەریدە ـ رەحمان ـ فەوزیە ـ کۆچکردو حاجی تابەندە(فەرخوندە لە باوەشی دایە) ـ فەتحیە ـ قادر ـ کەریم

سەردەشت چۆار رای ئیدارەی پۆست .. سەردانی هەوالنیران و نیردراوی ریکخراوە مرۆڤی و نەتەویەکان بۆ شوینی بوردومانی کیمیایی لە...
10/05/2020

سەردەشت چۆار رای ئیدارەی پۆست .. سەردانی هەوالنیران و نیردراوی ریکخراوە مرۆڤی و نەتەویەکان بۆ شوینی بوردومانی کیمیایی لە لایەن حکومەتی رژیمی بەعس لە ریکەوتی 7 پوشپەری 1366

سەردەشت .. پەنجاکانی هەتاوی .. خەلک و پیاو ماقولان و بەرپرسانی حکومی بۆ پیشکەش کردنی یک جەلد کتیبی قورئانی پیرۆزۆبە مزگە...
15/04/2020

سەردەشت .. پەنجاکانی هەتاوی .. خەلک و پیاو ماقولان و بەرپرسانی حکومی بۆ پیشکەش کردنی یک جەلد کتیبی قورئانی پیرۆزۆبە مزگەوتی سور(مزگەوتی جامیعه ) ریورەسمیکی بە شکۆ دەگرن

ژیان سینەما نیە  ; شانۆ و تئاترە ; کات و راوەستانی نیە  هەرکات خەراپت کرد رایگری !!... دەبێ درێژەی پێ بدەی .. تەنیا دەتو...
15/04/2020

ژیان سینەما نیە ; شانۆ و تئاترە ; کات و راوەستانی نیە هەرکات خەراپت کرد رایگری !!... دەبێ درێژەی پێ بدەی .. تەنیا دەتوانی دریژەکەی جوانتر و باشتر کایە بکەی .......
لە تلگرام دا لەگەلمان بن
👈👈
لە تلگرام دا لەگەلمان بن

مالئاوا خوشەویست ..بە داخ و کەسەرەوە هەوالمان پێ گەیشتوە کە خاتو  کچی کۆچکردو حاجی ئیبراهیمی لەحافی کوچی دوایی کردوە و ئ...
14/04/2020

مالئاوا خوشەویست ..

بە داخ و کەسەرەوە هەوالمان پێ گەیشتوە کە خاتو کچی کۆچکردو حاجی ئیبراهیمی لەحافی کوچی دوایی کردوە و ئازیزانی بە بۆ پاراستنی تەندروستی و بەرگری لە توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا بە تەنیایی و له مالی خۆیان بێ بەشداری خەلک ; شین و تازیەیی بۆ دەگێرن ... ئیمە ستاڤی سەردەشتی جاران پەر بە دل گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان ئاراستەی بنەمالەی گەورەی #لەحافی دەکەین و هیوادارین روحی پر لە میهرەبانی ئەم خاتونە بە بەهەشتی بەرین شاد بیت و ئازیزانی سەرسەلامەت و تەمەندریژ بژین ... روحی شاد و یادی هەرمان بیت .

12/04/2020

سەردەشت 1396 هەتاوی رۆژی سیزدە بەدەر .. بەلام ئەو شتەی جیگای تێرامان و سرنجە لەیک چونی چۆلی شەقام و کۆلانەکان لە دو ریکەوتی جیاۆاز دایە ... ئەودەم سیزدە بەدەر بو و خەلک بۆ رابۆاردن و خۆشی !! و ئەمرۆ لە مەترسی کۆرۆنا لە ترسی نەخۆشی!! شەقامەکانیان چۆل کردون .

ویرای زیاتر لە 14000 کەسی دیکە بینەرمان بن لە ئینستاگرام دا ...👇👇

https://www.instagram.com/p/B83WKN5Fqq_/

سەردەشت .. سەرەتای شەستەکانی هەتاوی .. گۆرەپانی ستون یان سینەما و وینەیکی تایبەت و پر لە بیرەوەری لە شیرن عەقلیکی خۆشەوی...
12/04/2020

سەردەشت .. سەرەتای شەستەکانی هەتاوی .. گۆرەپانی ستون یان سینەما و وینەیکی تایبەت و پر لە بیرەوەری لە شیرن عەقلیکی خۆشەویست کۆچکردو ... یادی بەخیر زۆر گیرۆدەی دو شت بو :سینەما و سیگار..
ویرای زیاتر لە 14000 کەسی دیکە بینەرمان بن لە ئینستاگرام دا ...👇👇

https://www.instagram.com/p/B83WKN5Fqq_/

وینەیک لە پیاو ماقولان و پیاوانی ئایینی سەردەشت لە کاتی بردنی کتیبی قورئانی پیرۆز پیشکەش کراو لە لایان خەلک بۆ مزگەوتی س...
11/04/2020

وینەیک لە پیاو ماقولان و پیاوانی ئایینی سەردەشت لە کاتی بردنی کتیبی قورئانی پیرۆز پیشکەش کراو لە لایان خەلک بۆ مزگەوتی سوری سەردەشت .

دەست بە کار بونی هەرەۆەزی (   ) تایبەت بە  نەخۆشە تایبەتەکان (بیماران خاص) له لایە بەرپرس و بەریوبەرانی (انجمن بیماران خ...
10/04/2020

دەست بە کار بونی هەرەۆەزی ( ) تایبەت بە نەخۆشە تایبەتەکان (بیماران خاص) له لایە بەرپرس و بەریوبەرانی (انجمن بیماران خاص) ... تکایه بو یارمەتی دان بە ئازیزانیک که لە قوناغی بەرەنگار بونەوە لە گەل پەتای کۆرونا بۆ دابین کردنی پیداویستیەکانی نەخۆشیە تایبەتەکان بی وچان و شیلگیرانە تیدەکۆشن هاوری و هاوپیناو بن لە گەلمان .... بۆ چونە ژۆری گروپی یارمەتی ( باران سخاوت ) لە سەر لینکی خوارەوە کرتە بکەن 👇👇👇 https://t.me/khassardasht

🍎🍏ئەندامان و بەریوبەرانی ئەنجومەنی خیرخۆازی پالپشتی لە نەخۆشیە تایبەتەکان و بێ چارەسەر .....اعضای انجمن خیریه حمایت از بیماران خاص و صعب العلاج سردشت

۱. خانم
۲. خانم
۳. آقای
۴.آقای
۵.آقای
۶. آقای
۷.آقای
۸.آقای
۹.آقای

ژمارە حیسابی تایبەت بە ئەنجومەن
6037991899978161

ژمارە حیسابی تایبەت بە ئەنجومەن
5894637000064003

ژمارە حیسابی تایبەت به ئەنجومەن
6063737000033090


بەشداری خەلک لە ریورەسمەحکومیەکانی سەردەمی پاشایەتی دا ....سەرەتای پەنجاکان ..... گۆرەپانی ستون....لە چەپ را:کۆچکردوان ح...
09/04/2020

بەشداری خەلک لە ریورەسمەحکومیەکانی سەردەمی پاشایەتی دا ....

سەرەتای پەنجاکان ..... گۆرەپانی ستون....
لە چەپ را:کۆچکردوان حاجی برایمی حاجی ئەمینی.حاجی ئیسماعیل نیک پەی.ئەحمەد ئەحمەدهەمزە.سالح خزری.عەلی مەلا شێخی

مامۆستا مەلا باقی واعێزی کوری کۆچکردو مەلا عەزیزی واعیزی کۆیە ; هەرچەند لە بۆاری تەندروستی رەوانی و دەرونی دا بریک ناساز...
09/04/2020

مامۆستا مەلا باقی واعێزی کوری کۆچکردو مەلا عەزیزی واعیزی کۆیە ; هەرچەند لە بۆاری تەندروستی رەوانی و دەرونی دا بریک ناساز بو بەلام لە بۆاری شیعر و قسەی خۆش ۆ کوردایەتی بێ وینە بو و تەنانەت لە دروشم و ریپیوانەکان دا دژ بە رژیمی شاهەنشاهی بەشداری بەرچاوی هەبو و لاینگری دوئاگرەیی مەلا مستەفای بارزانی بو ... به داخەوە لە بوردومانی کیمیایی شاری سەردەشت گیانی پیرۆزی بەخت کرد. لە وینەکەدا کەسی ناوەراست مەلاباقیە

مالئاوا پالەوان ....بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە هەوالمان پێ گەیشت کورە ۆەرزشوان و پالەوانەکەی سەردەشتی  کوری رەحمان کەرەمی ...
07/04/2020

مالئاوا پالەوان ....

بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە هەوالمان پێ گەیشت کورە ۆەرزشوان و پالەوانەکەی سەردەشتی کوری رەحمان کەرەمی بە هۆی روداویکی نەخۆازراو و به شیوەیکی گوماناوی(لە کاتی نیوانبژی لە شەری دو کەس دا بە گوللەی تاپری یک لە شەرکەرەکان کوژراوە) کۆچی دوایی کردوە و دلی پر لە هیوا و ئەوین و میهرەبانی بۆ هەمیشە له لیدان ۆەستاوە .. پالەوان ئاسو لە بواری لەش جوانی و ۆەرزشی ئاسن هەلگرتن خاوەنی چەندین میدال لە ئاستی ئیران و پاریزگای ورمێ دا بو و شانازیکی زۆری بۆ شارەکەمان بەدی هینا و شیلگیرانە و بە هەستیکی بویرانە حەولی دەدا بگاتە لوتکەی سەرکەوتن و بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی دژواری و ئاستەمیکی زۆری کێشا و ئاسۆیکی رونی بۆ دەبیندرا بەلام بە داخەوە نەگەیشت ئاسۆی رونی ژیان و سەرکەوتنی خۆی بە تێری ببینێ و بە چاویکی پر لە حەسرەتەوە مالئاوایی یکجاری لە ئازیزانی کرد .. ستاڤی سەردەشتی جاران ویرای ئاراستە کردنی گرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان بۆ بنەمالەی گەورەی #کەرمی و #خەرازی ; لە ئاست ئەو خەمە گەورەیە خۆومان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوادارین روحی پر له خوشەویستی و بویری ئەو پالەوانە لە ئاسودەی و ئارامی هەتا هەتایی دا بیت و ئازیزان و بنەمالەی تەندروست و تەمەندریژ بژین ... روحی شاد و یادی هەرمان بیت

سەردەشت لە کاتی کەرەنتینە دا ... #پابەندین وینە : حاجی جنگی
07/04/2020

سەردەشت لە کاتی کەرەنتینە دا ... #پابەندین

وینە : حاجی جنگی

04/04/2020

بۆ زیاتر دیتنی ئیمە و بەشدار بون لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان دا دەتوانن لە ئینستاگرام و فەیسبوک و تلگرام دا لەگەلمان بن ...
لە هر کام لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان دا بەشداری لە سەر ئەو بەشە کرتە بکە .....👇👇👇
ئینستاگرامی سەردەشتی جاران https://www.instagram.com/p/B83WKN5Fqq_/
فەیسبوکی سەردەشتی جاران
https://www.facebook.com/sardashtijaran/

تلگرامی سەردەشتی جاران

https://telegram.me/sardashtijaran
ئەدمینەکانی کانال
http://Telegram.me/sardashtijaranadmin

مالئاوا خۆشەویستبە داخەوە هەوالمان پێ گەیشتوە سەید کەمالی وەهابی ئاذەر پیاوە خوشناو و سەردلانەکەی سەردەشتی  و کارمەندی خ...
04/04/2020

مالئاوا خۆشەویست
بە داخەوە هەوالمان پێ گەیشتوە سەید کەمالی وەهابی ئاذەر پیاوە خوشناو و سەردلانەکەی سەردەشتی و کارمەندی خانەنشین کراوی شەبەکەی بیهداشت و دەرمانی سەردەشت ;دلی پر لە حەسرەت و خۆشەویستی بۆ هەمیشە لە لیدان وەستاوە و کۆچی دوایی کردوە و ئازیزانی بۆ پاراستنی گیانی هاوشاریان و خزمانیان لە قۆناخی سەختی بەرانگاربونەوە لە گەل پەتای کرۆنا لە تەنیایی و ژۆری خۆیان دا بۆ لە دەست دانی ئەم خۆشەویستە شین دەگیرن و تازیەدارن ... ئیمە ستاڤی سەردەشتی جاران ویرای ئاراستە کردنی گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان بۆ بنەمالەی کۆچکردو ; خۆمان لەو خەمە دا بە هاوبەش و هاودەردیان دەزانین و لە میری یزدان داواکارین روحی پر لە ئەوین و میهرەبانی سەید کەمال لە حەساوەیی هەتا هەتایی دا بیت و ئازیزانی تەمەندریژ و تەندروست بژین ....

روحی شاد و یادی ئازیزی هەرمان بیت

به داخەوە ئاگادار کراینەوە خاتو کەژال_(مەریەم)_عەبدولا_پوری  کچی کۆچکردو عەبدولا پوری لە ۆەلاتی نۆروێژ به هۆی نەخۆشیەوە ...
01/04/2020

به داخەوە ئاگادار کراینەوە خاتو کەژال_(مەریەم)_عەبدولا_پوری کچی کۆچکردو عەبدولا پوری لە ۆەلاتی نۆروێژ به هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردوە و دلی گەورە و میهرەبانی لە لیدان ۆەستاوە.. ئیمه ستاڤی سەردەشتی جاران بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتو مەرجان گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان ئاراستەی بنەمالەکانی گەورەی #عەبدولاپوری و #خەرازی و #پەناهی بە گشتی و خاتو بە تایبەتی دەکەین. روحی شاد و ئازیزانی سەلامەت بن .... یادی هەرمان بیت

مالئاوا خۆشەویست بە داخ وکەسەریکی زۆرەوە ئاگادار کراین پیاوە زەحمەتکیش و خیرخوازەکەی سەردەشتی  ناسراو بە  کۆچی دوایی کرد...
14/03/2020

مالئاوا خۆشەویست

بە داخ وکەسەریکی زۆرەوە ئاگادار کراین پیاوە زەحمەتکیش و خیرخوازەکەی سەردەشتی ناسراو بە کۆچی دوایی کرد و میری یزدان وەک میوانیکی بەنەرخ بۆ لای خۆی لە ئاسمانەکان بانگهیشتی کردەوە. مام دەرویش کەسایەتیکی دلسۆز و بی ئیدەعا کە تا ئەو رۆژەی لە ژیان دا بو لە سەر بەلینی و بیروباوەری مروڤانەی خۆی بەردەوام بو و ئەرکی مروڤانە و ئەخلاقی خۆی بەرانبەر بە کۆمەلگا بە جێ دەگەیاند . کاتیک ئیمە لە گەشت و گوزار و ئیسراحەت و پشودان بوین مام دەرویش ماندونەناسانە بە بیروباوەریکی خاوین و هەستیکی پر له خۆشەویستی و لیبوردویی خەریکی هەلکەندنی گۆر و ئامادە کردنی شوینی بە خاک ئەسپاردنی ئازیزانمان لە مەلاپیرە بو.بێ شانازی کردن و بە چاودادانەوە و لەوپەری پیاوەتی دا و بێ بەرانبەر . تەنانەت چاوەروانی سپاسگوزاری و پیزانینی ئیمەش نەبو و هەرکاریکی دەیکرد تەنیا بۆ دلی خۆی و بۆ رەزامەندی میری یەزدان بو . یک له یادگاریەکانی ئەم گەورە پیاوەیە کە بە پێداگرتن له سەر ماڤی خەلک و مەترسی داگیرکردنی ئەم گۆرستانە بە دەست کەسانی داگیرکار و بێ ویژدان ; شێلگیرانە خەباتی راستەقینەی کرد و توانی لە هەرەشەی داگیرکردن بێ پارێزێت . جیگای پێی خیرخوازی و گەورەیی مام دەرویش نەک لە چوارچیوەی مەلا پیرە بەلکو لە زۆر شوینی دی بەدی دەکرا و تەنانەت زۆر جاران لەوپەری نامۆیی دا یارمەتی هەژاران و لیقەوماوانی دەدا. بە رۆیشتنی مام دەرویش و مام دەرویشەکان خەساریکی گەورەیە و کۆمەلگای ئیمە هیندەی دی هەتیو و بێ کەستر دەبیت و کوچی ئەم جورە پیاوە گەورانە راماندەچلەکێنی و ئاگادارمان دەکاتەوە کە هەتا لە ژیان دا ماون رێزیان لێ بگرین و لە بیر و راو و راوێژ و وتە بەنەرخەکانیان کەلک وەرگرین و بە هیندیان وەرگرین . ستاڤی سەردەشتی جاران بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە ئاست یک تەمەن خزمەت و دلسۆزی و خوشەویستی مام دەرویش بەرانبەر بە کۆمەلگا سەری ریز و حورمەت دانوینین و گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان ئاراستەی بنەمالەکەی بکەین و خۆمان نەک بە هاوبەشی ئەو خەمە گەورەیە بەلکو بە خاوەن پرسەی کۆچی ئەم ئازیزه بزانین و له میری یزدان داوا بکەین گوێبیستی پارانەوە و نزای ئیمە بیت و روحی میهرەبانی مام دەرویش لە حەساوەیی و ئۆقرەیی هەتاهەتایی دا میوانداری بکات و جوانترین و خوشترین شوینی بەهەشتی بە دابین بکات و بە پێی کردەوەکانی باشی خۆی هەلسوکەوتی لەگەل بکات . هیوادارم بنەمالەی ئازیزی لەو پەری تەندروستی و تەمەندریژی دا بژین و ریگای پر لە شانازی باوکیان ون نەکەن...... دلنیام خەلکی سەردەشت هەرگیز مام دەرویش لە بیر ناکات .

گۆری چراخان و یادی هەرمان بیت

مالئاوا خوشەویست بە پێی هەوالی گەیشتو بە داخەوە  حاجی  ناسراو بە  یک لە گەورە ژنەکانی خاوەن ریز و حورمەتی سەردەشتی  شەوی...
14/03/2020

مالئاوا خوشەویست

بە پێی هەوالی گەیشتو بە داخەوە حاجی ناسراو بە یک لە گەورە ژنەکانی خاوەن ریز و حورمەتی سەردەشتی شەوی رابردو دوای ماوەیک بەربەرەکانی لە گەل نەخۆشی دلی گەورەی لە لیدان وەستاوە و مالئاوایی یکجاری لیکردوین .. ستاڤی سەردەشتی جاران ویرای ئاراستە کردنی گەرمترین پرسە و سەرەخوشیەکانمان لە بنەمالەی گەورەی #خەرازیان و #شافعی بە گشتی و هاوریی زیدە ئازیزمان کاک بە تایبەتی ; خۆمان لە خەمی لەدەست دانی ئەم ئازیزە بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و خۆمان بە خاوەن پرسە دەزانین.. هیوادارین روحی گەورەی حاجی زینەب لە حەساوەیی ئەبەدی دابیت و ئازیزانی لە تەندروستی دا تەمەندریژ بژین ..

روحی شاد یادی بەخیر و گۆری چراخان

بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە گوێ بیستی هەوالی کۆچی  کچی گەورە پیاوی سەردەشت و ناوچە  کۆچکردو  و هاوسەری کۆچکردو  ; دایکی خۆش...
06/03/2020

بە داخ و کەسەریکی زۆرەوە گوێ بیستی هەوالی کۆچی کچی گەورە پیاوی سەردەشت و ناوچە کۆچکردو و هاوسەری کۆچکردو ; دایکی خۆشەویستان سەید #رەحیم (کارمەندی نەخۆشخانە); سەید #هەژار; سەید #هێمن ; خاتو #گولالە بوین و پر بە دل بە پەرۆشی کۆچی ئەو خاتونە دلسۆز و میهرەبانە بوین . هەر بەو بۆنەوە گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان ئاراستەی بنەمالەی بەریزی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین . هیوادارین روحی گەورەی ئەم ژنە نازدارە لە ئارامی هەتاهەتایی دا بیت و ئازیزانی لە تەندروستی و تەمەندریژی دا بژین ..

روحی شاد و گۆری پر بیت لە نور

26/02/2020

بێ شرۆڤە ....

Address

25
London

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەردەشتی جاران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Category

Nearby museums


Comments

وێنەیەک لەقوتابیانی دەبیرستانی ئازادی ساڵی72
سلام هاورێیانی ئەزیز
بە ئەرک نەبێ سوپاستان دەکم
دۆستێکی خۆشەویستم
لە سەردەشتێ یە
بۆم بە دۆزنەوە
كاكه‌محمدم -محمدی حسێن پور-ئه‌وپیاوه‌ی كه‌ قه‌ت وقه‌ت نه‌بوه‌و ناشبێته‌وه‌ به‌وخاسیه‌تانه‌ی كه‌له‌وپیاوه‌دابو بۆپیاوه‌تی وخزم دۆستی وبه‌زه‌یی و ره‌حم وپاكی تائێستاله‌هیچ ئاده‌میه‌كمدا نه‌دیوه‌و له‌وباوه‌ره‌شدانیم نمونه‌ی هه‌بێت له‌دونیادا هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌وره‌وان شاده‌
پێشکیشە بەخەڵکی سەردەشتی خۆشەویست
وێڕای رێز و سڵاو بۆ هەموو ئەندامانی ئەم ژوورەی فەیسبووک. هیوادارم لە هەر کوێ کە هەن ژیانێکی ئارام و بیوەیتان هەبێت. ئازیزان ماوەیەک بە دوای دەنگی کاک هەسەن و حامید دا دەگەرێم بەڵام لە یوتووب دەستم نەکەوت. ئەگەر هەر کەس گۆرانییەکانی هەبێ سپاسی دەکەم کە بۆم بنێرن. سپاس،